ناوهڕۆك
نەزەڕ
چەند بۆچوونێک هەیە دەربارەی حوکمی سەیرکردنی ئافرەتی گەنج:
١-بۆچوونی حەنەفیەکان: هاتووە لە کتێبی (الدر المختار): (قەدەغەیە بۆ ئافرەتی گەنج دەم و چاوی دەربخات لەناو پیاوان، نەک لەبەر ئەوەی عەورەتە، بەڵکو لەبەر ترسی فیتنەیە، ئیبن عابیدین لە کتێبی (رد المحتار علی الدر المختار) دەڵێت: ترسی فیتنە مانای ترسی کاری خراپەیە، چونکە لەوانەیە سەیرکردنەکە بە ئارەزووی شەهوە بێت.
٢-بۆچوونی مالکیەکان: (ئەوەی زانانراوە کەوا کاتی بوونی فیتنە دەبێت دەست و دەم و چاویشی داپۆشێت).
٣-لە تەفسیری قورتبیدا هاتووە: (ئەگەر ئافرەتەکە جوان بوو، ترسا لەوەی بڕواننە دەست و دەم و چاوی، دەبێت دایان بپۆشێت).
سەرچاوەکان
379 بینین